کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنچیلۆتی پلان بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی بایرن میونشن دادەنێت

.

12:12 PM - 14/07/2018


 یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لەسەر داواكاری كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر گرنگی بە بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانێكی هیڵی ناوەراستی یانەی بایرن میونشن دەدات  بەپێی هەواڵێكی سكای سپۆرتسی ئیتاڵی : كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ناپۆلی مەبەستیەتی یانەكەی بتوانێت لەمیركاتۆی ئەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ خافی مارتینێز ئیمزا بكات لەپێناو بەهێز كردنی هیڵی ناوەراستی یانەكە  سەرەڕای گواستنەوەی فابیان رویز لە ریاڵ بیتیسی ئیسپانیەوە بەڵام بەهۆی نزیك بونەوەی رۆیشتنی جۆجینیۆ بۆ یانەی چیڵسی  ناپۆلی پێویستی بەیاریزانێكە لە ناوەندی هیڵی ناوەراست كە توانای بەرگری هەبێت  خافی مارتینێز یەكێكە لە یاریزانە سەرەكیەكانی بایرن میونشن لەبەرئەوەی توانای یاری كردنی هەیە لەناوەراست و دڵی بەرگری  راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان باسیان لەوەكردووە : نیكۆ كۆڤاچ راهێنەری ئێستای یانە باڤاریەكە نایەوێت دەستبەرداری تواناكانی خافی مارتینێز بێت و بۆ وەزری داهاتوو پشتی پێ دەبەستێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە