کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیكەرێك بەدرێسی یۆڤانتۆس بۆ رۆناڵدۆ دروست دەكرێت

.

12:09 PM - 14/07/2018


 لە ئیتاڵیا هونەرمەندێك هەستا بەدروست كردنی پەیكەرێكی تایبەت بەكریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدرێسی یانە نوێیەكەی  پەیكەرەكە لەیەكێك لەگەرەكانی شاری تۆرینۆ دانراوە كە هەوادارێكی زۆری یانەی یۆڤانتۆسی لێ یە و ژمارەیەكی زۆریش بۆ بینینی پەیكەرەكەی رۆناڵدۆ سەردانیان دەكرد و وێنەیان دەگرت   ئەو هونەرمەندە ئاشكرای كرد : ئەو هەمیشە هەوڵ دەدات پەیكەر بۆ كەسایەتیە بەناوبانگەكان دروست بكات و لەنێویشیاندا یاریزانان  جێی باس كردنە : لەگەڵ بڵاوبونەوەی چونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەی یۆڤانتۆس و دیاری كردنی درێسی ژمارە 7 بۆ ئەو یاریزانە كڕیارێكی زۆر رویان لەفرۆشگاكانی درێسی یاریزانان كردووە و درێسەكەی رۆناڵدۆش تا ئێستا زۆرترین ژمارەی لێ فرۆشراوە و ژمارەیەكی پێوانەیی لەو لایەنەوە تۆمار كردووە  ئەوەش لە كاتێكدایە وا بریارە رۆژی دووشەممە بەشێوەیەكی رەسمی رۆناڵدۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پێشكەش بەدەزگاكانی راگەیاندن بكرێت   
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە