کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیرینا ویلیامز بۆ یاری كۆتایی وێمبڵدۆن سەركەوت

.

12:05 PM - 14/07/2018


یارییەكانی پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی وێمبڵدۆن لەسەر ئاستی تاكی كچان پێی نایە قۆناغێكی هەستیار و سیرینا ویلیامزیش دوای دابڕانێكی زۆر گەرایەوە بۆ ركابەری كردن لەسەر نازناوەكان  لە یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكە سیرینا ویلیامز رووبەرووی جولیا جۆرجیسی ئەڵمانی بۆوە و هەنگاوەكانی لە پێناو بەدەستهێنانی هەشتەمین نازناوی لەو پاڵەوانێتیە كە یارییەكانی لەسەر یاریگای چیمەن ئەنجام دەدرێت دەست پێكرد  سیرینای تەمەن 36 ساڵ زۆر بە ئاسانی و بە ئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر شكستی بە ركابەرە ئەڵمانیەكەی هێنا و بلیتێكی یاری كۆتایی بەدەستهێنا  خاڵەكانی دوو كۆمەڵەكەش 6-2 و 6-4 بوون  بەمەش سیرینا دوای سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتی ئوسترالیای كراوەی ساڵی رابردوو بۆ یەكەم جار بۆ یارییەكی كۆتایی گراند سلام سەركەوتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە