کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كیربێر بۆ رووبەرووبوونەوەی سیرینا گەیشتەیاری كۆتایی وێمبڵدۆن

.

11:56 AM - 14/07/2018


لە دووەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی سەر زەوی وێمبڵدۆن ئەنجلیك كیربێری ئەڵمانی رووبەرووی یلینا ئۆستاپینكۆی لاتیڤی بۆوە و كچە ئەڵمانیەكە بووە جەمسەرێكی تری یاری كۆتایی بۆ رووبەرووبوونەوەی سیرینا ویلیامز  كیربێر بەهێزەوە یاریەكەی دەست پێكرد و توانی كۆمەڵەی یەكەم بە ئەنجامی 6 خاڵ بەرامبەر بە 3خاڵ لە بەرژەوەندی خۆی یەكلایی بكاتەوە  هەرچەندە ئۆستاپینكۆی تەمەن 21ساڵ هەوڵی زۆریدا لەیەكەم بەشداری كردنی لە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكی مەزن بگەرێتەوە كەشی یارییەكە بەڵام كۆمەڵەی دووەمی بەهەمان ئەنجامی كۆمەڵەی یەكەم  3-6 دۆراند و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد  لەبەرامبەردا كیربێر بۆ جاری دووەم بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتی وێمبڵدۆن سەركەوت و لەو یارییەشدا بەرامبەر سیرینا ویلیامزی ئەمریكی یاری دەكات  شایەنی باسە ئەمە چوارەمین جارە ئەنجیلیك كیربێر بەشداری لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیە مەزنەكان دەكات و پێشتریش لە ساڵی 2016نازناوی هەریەك لە پاڵەوانێتی ئوسترالیا و ئەمریكای كراوەی بەدەست هێنا بوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە