کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیلانێكی‌ لایەنە ناڕازیەكان دژی یەكێتی ئاشكرا دەكرێت

.

04:39 PM - 12/07/2018

   یەكێتی لەسەر كشانەوەی لایەنە ناڕازیەكانی هەرێم لەژماردنەوەی دەنگەكانی سلێمانی و بەشداریكردنیان لەهەولێر دێتەدەنگ و لێپرسراوێكی یەكێتیش رایدەگەیەنێت,ئەو لایەنانە دەیانەوێت دڵی لایەنێكی سیاسی لە هەولێر رازی بكەن و پێدەچێت هەماهەنگیشیان هەبێت. د.ئەمیر نامیق وتەبێژی لیستی 162 یەكێتی لەپارێزگای هەولێر رایگەیاند: كشانەوەی لایەنە ناڕازییەكەی هەرێم لەپڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكانی سلێمانی و بڕیاردان لەسەر بەشداریكردن لەپڕۆسەكەی هەولێر، بانێكەو دوو هەوایە.
وتیشی: هەر لەسەرەتای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی عیراقەوە، دركمان بەوە كردووە كە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەكەش لەلایەن حزبەكانەوە گەلەكۆمەكێ لەسەر یەكێتی هەیە.
راشیگەیاند: ئەو لایەنانە هاشوهوشێكی زۆریان كرد، بەڵام لەبەرامبەر پێشێلكاریەكانی هەولێرو دهۆك ئەو كارەیان نەكرد كە لەسلێمانی كردیان و وتیشی,لەبنەڕەتدا ئەو لایەنە ناڕازیانە دەیانەوێت دژایەتی یەكێتی بكەن و دڵی لایەنێكی سیاسی لە هەولێر رازی بكەن، پێدەچێت هەماهەنگیشیان لەگەڵ ئەو لایەنەدا  هەبێت بۆ دژایەتیكردنی یەكێتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە