.
07:17 PM - 08/07/2018
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا سوپاسی لاهور شێخ جه‌نگی كرد كه هه‌میشه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆردا رۆڵیكی پێشه‌نگی هه‌بووه .
له‌كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌له له‌نده‌ن بایته‌ختی به‌ریتانیا سازكرا به‌شێكی كۆنفرانسه‌كه بۆ لاهور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، ته‌رخانكراو تێیدا تیشكی خسته‌سه‌ر كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان و سوریا‌و عیراق و بنبڕكردنی تیرۆر.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا كه به‌شێكی زۆر له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و سیاسه‌تمه‌داران و په‌له‌مانتارانی وڵاتانی ئه‌وروپا ئاماده‌بوون لاهور شێخ جه‌نگی وتارێكی پێشكه‌شكردو میوانانیش پشتیوانی خۆیان بۆ گه‌لی كورد‌و بنبڕكردنی تیرۆر ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها له‌هۆڵی كۆنفرانسه‌كه‌دا لاهور شێخ جه‌نگی، چاویكه‌وت به سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاو تێریزا مه‌ی سوپاسی كرد كه هه‌میشه رۆڵی هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌ناوچه‌كه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە