کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لەسەر دۆخی ئەمنی شارەكە ئەنجامدا

.

07:13 PM - 01/07/2018



ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت دەستكاری سندوقەكانی دەنگدان كراوە.
لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ماوەیەكە بارودۆخی ئەمنی كەركوك كراوەتە ئامانج و ئەم تەقینەوانەی روویاندا راستە كردەوەی تیرۆرستین بەڵام گومانیان لێدەكرێت و بەمەبەست كراون و كۆگای سندوقەكانی دەنگدان لە كەركوكە كراوەتە ئامانج.
وتیشی: ماوەیەكە لایەنێك دەستی بەسەر سندوقەكانی دەنگداندا گرتووە و ئەگەر هەیە دەستكاری كرابن و كرابنەوە، بۆیە داوا دەكەین سندوقەكان بگوازرێنەوە.
تەئكیدیشی كردەوە كەمەرجی دانوستانیان پاراستنی دۆخی ئەمنی كەركوكە و بەڵێنی بەهاوڵاتیانی كەركوكیش دا وەك كورد هیچ كێشەیەك نەنێنەوە.
وتیشی بۆ بارودۆخی ئەمنی كەركوك بەردەوام لەگەڵ د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق لە گفتوگۆدان.

IwQDBhogVSA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە