.
11:57 PM - 27/06/2018
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، خاتو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان سەردانی وەلید جنبڵاتی کرد.
وەلیت جنبڵات دۆستی دێرین مام جەلال و سکرتێری پارتی پێشکەوتوخوازی سۆشیالستی لوبنانە، لە دیدارەیاندا باسی لە سەردان و چاوپێکەوتنەکانی کرد لەگەڵ سەرۆک مام جەلال و ھەروەھا بارودۆخی ئێستای عێراق و لوبنان و ناوچەکە بەشێکیتری گفتوگۆکان بوون.
لەو سەردانەدا کە خاتو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و د. لەتیف رەشید ئامادەیبوون بە رەسمی لەلایەن خاتو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدەوە بەنگھێشتی کوردستان کران و داواکەیان پەسەندکرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە