له‌دوای به‌شداری كردن له كردنه‌وه‌ی فاكه‌ڵتی ده‌رمانسازی له‌زانكۆی ئیشك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی تاقیگه و هۆڵه‌كانی خوێندن به‌یاوه‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیانی به‌شی فاكه‌ڵتی ده‌رمانسازی له زانكۆی ئیشق، (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شداری هه‌شته‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئیشكی كرد.له‌میانه‌ی پێشكه‌ش كردنی وتارێكیشدا كه به‌و بۆنه‌یه پێشكه‌شی كرد، (د.یوسف گۆران) ڕایگه‌یاند: پێش ئێستا زۆربەی زانکۆکانی هه‌رێمی كوردستان لەڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان نه‌بوو، ئێستا ته‌واوی زانكۆكانی كوردستان له‌نێو ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان، وتیشی ئێستا كێبركێی زانكۆكان له‌جیهان له‌سه‌ر دابین كردنی ئاینده‌ی خوێندكاره بۆ ئاماده‌كردنیان له‌بازاڕی كاردا.ئه‌م وتانه‌ی (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌میانی به‌شداری كردنی داهات، له هه‌شهته‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئیشك كه ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه (25/6/2018) به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی زانكۆی ئیشك و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی حكومی و حزبی و خوێندكاران/قوتابیان و كه‌سوكاری خوێندكارانی ده‌رچووی به‌شه‌كانی زانكۆی ئیشك به‌ڕیوه‌چوو.له ده‌ستپێكی وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوێندكاران/قوتابیانی زانكۆی ئیشك كرد به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی ده‌رچووان له خولی هه‌شته‌می ئه‌م زانكۆیه، وتیشی: هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری خوێندكاران/قوتابیان و ستافی كارگێڕی و ده‌سته‌ی وانه‌بێژی زانكۆی ئیشك ده‌كه‌ین، بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونیان له گه‌یاندنی په‌یامی زانستی و ئه‌كادیمی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه .وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی: ئێمه هیوایه‌كی باشمان به زانكۆی ئیشك هه‌بووه به‌تایبه‌ت له‌م دووساڵه‌ی دوایدا كه ده‌سته‌یه‌كی نوێ هاتووه و توانیویانه بەرەوپێشچونێکی باش بدەنە به‌ر ئه‌و زانكۆیه و كاركانیشیان له‌ڕووی زانستی و ئه‌كادیمی دیارن و هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامن، وتیشی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م زانكۆیه توانیان په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه له‌سه‌ر ئاستی كاره‌كانی زانكۆ دروست بكه‌ن، ڕاشیگه‌یاند: ئێمه له‌چوارچێوه‌ی رێنمایی و یاسكانی وه‌زاره‌ت هاوكارییان ده‌كه‌ین و هه‌نگاوه زانستییه‌كانیشیان به ئاراسته‌ی خزمه‌ت كردنی پڕۆسه‌ی خوێندن له كوردستان پشتیوانیان ده‌بین. له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی دووچاری زانكۆكان ده‌بنه‌وه كێبڕكێی زانكۆییه له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌ش كردنی باشترین ئاستی خوێندن له‌چوارچێوه‌ی ڕینماییه و داهێنانه زانسنییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش ووتی: پێویسته زانكۆكان خۆیان بێنه نێو ئه‌و كێبڕكێیه زانستیه جیهانیه، ئه‌گه‌ر زانكۆكان نه‌یه‌ن ئه‌وا دەزگا جیهینیەکان خۆیان وا ده‌كه‌ن زانكۆكانی هه‌رێم بكه‌ونه نێو ئه‌و پێشبڕكێیه،له‌و كاته‌شدا له‌ڕیزبه‌ندییه‌كانی كۆتایدا ده‌بن و ناكه‌ونه نێو پێشبڕكێیه‌كی زانستی به‌سوود، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا د.یوسف گۆران وتی: پێش زۆربەی زانکۆکانی هه‌رێمی كوردستان لەڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان نه‌بوو، ئێستا ته‌واوی زانكۆكانی كوردستان له‌نێو ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان، وتیشی: ئێستا كێبركێی زانكۆكان له‌جیهان له‌سه‌ر دابینكردنی ئاینده‌ی خوێندكاره بۆ ئاماده‌كردنیان له‌بازاڕی كاردا.له‌كۆتایی وته‌كانیشیدا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی:پیرۆزبایی له مامۆستایان و خوێندكارانی ده‌رچوی ئه‌م خوله ده‌كه‌م، هیوادارین به‌و زانسته‌ی كه له‌ماوه‌ی ساڵانی خوێندنیان به‌ده‌ستیان هێناوه خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێبكه‌ن.له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د.ئیدریس هادی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی ئیشك باسی له‌به‌شه‌كانی زانكۆكه و پێشكه‌وتنهكانی زانكۆكه له‌بواری زانستی و ئه‌كادیمی و متمانه‌به‌خشین له‌چوارچٍوه‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ڕه‌وشی خوێندن له كوردستان كرد و سوپاسی وه‌یری خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاشی كرد بۆ ته‌واوی هاوكاری و پشتگیریه زانستییه‌كانی كه له‌و ماوه‌یه‌دا پێشكه‌شیان كردوون، د.ئیدریس هادی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه هه‌نگاوه‌كانی زانكۆكه‌ی له‌بواری زانستی و ئه‌كادیمی ناوه‌ستن و به‌رده‌وامیان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن له‌و زانكۆكیه بگه‌یه‌ننه ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.له خولی هه‌شته‌می زانكۆی ئیشق بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017، 865 خوێنكار و قوتابی له 15 به‌ش بروانامه‌ی ده‌رچوونیان پێبه‌خشرا و له‌لایه‌ن (د. یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و (نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێر و .ئیدریس هادی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی ئیشك، خه‌ڵات و ڕێزلێنان به‌خشرایه یه‌ك و دووه‌م و سێیه‌می ته‌واوی به‌شه‌كان.