کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی چوار دەکات

.

10:29 AM - 26/06/2018

وەزارەتی دارایی دەست بە ئامادەکاری موچەی مانگی چوار دەکات و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، چاوەڕوانی داهاتی نەوتن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چاوەڕوانن لە دوو رۆژی داھاتوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داھاتی فڕۆشتنی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی بنێرێت، تا بتوانن لە کاتی خۆیدا دەست بە دابەش کردنی مووچە بکرێت.

وتیشی، بڕیاریشە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی مووچەدا، یەکەم وەزارەت کە مووچەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگە بێت و دواتریش وەزارەتەکانی پەروەردەو تەندروستی و وەزارەتەکانی تر موچە وەردەگرن.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند ھەرکات بەغداد پارەی مانگانەی بۆ ھەرێم رەوانە کرد، ھێزەکانی ناوخۆ و خانەنشینیش موچەیان پێدەدرێت.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە