کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێدوانێك لە بارەی دیاریكردنی وادەی نوێی دابەشكردنی مووچە

.

10:23 AM - 09/08/2015

پاش ئەوەی لە زۆرێك لە راگەیاندنەكانەوەو بە ناوی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم وادەی نوێی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران راگەیەندرا.
 لەلێدوانێكیدا  ئاشتی هەورامی ڕایگەیاند : هیچ كەسێك لەوەزارەتەكەی بۆی نییە زانیاریی لەبارەی كاتی دابەشكردنی موچەو هێنانەوەی پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێم  بدات و دیاریكردنی وادەی دابەشكردنی مووچە تەنها پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە.
لە لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی سلێمانی وەزیری سامانە سروشتیەكان ئاشكرایكردوەكە تەنها خۆی تاكە كەە لەوەزارەتی سامانە سروشتیەكان بۆی هەبێت قسە لەسەر هەر پرسێك بكات و ئەویش هیچ زانیاریەكی لەو شێوەیەی نەداوە.
لەبارەی ئەوەی ئایا لەپارەی نەوتی فرۆشراو پارەی تەواوەتی موچەی فەرمانبەرانیش بۆ هەرێمی كوردستان گەڕێندراوەتەوە ، ئاشتی هەورامی ڕایگەیاند، ئەوە بابەتێكە تایبەتە بەوەزارەتی دارایی و بەهیچ شێوەیەك وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بۆی نییە دەستی تێوەر بدات.
رەتكردنەوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمیش لە كاتێكدایە پێشتر راگەیاندنەكان بڵاویانكردبۆوە كە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە دابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش پارەی تەواوی موچەش گەیشتۆتەوە هەرێم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە