کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: لە مەرزەكانی كرماشانەوە زۆرترین كاڵا هەناردەی عیراق كراوە

.

09:39 PM - 20/06/2018

حەسەن دانایی فەڕ ڕاوێژكاری جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران رایدەگەیەنێت: لە دەروازە سنووریەكانی پارێزگای كرماشانەوە زۆرترین كاڵا هەناردەی عیراق كراوە‌و لەمانگی داهاتووشەوە ترانزێتی كاڵا لە مەرزی پەروێزخانەوە ئەنجام دەدرێت.
دانایی فەڕ كە هاوكات ئەمینداری لیژنەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووریەكانی ئێران- عیراقە، لە پەراوێزی بەسەركردنەوەی مەرزی قەسری شیرین رایگەیاند، پارێزگای كرماشان كە خاوەنی خاڵە سنوورییەكانی خوسرەوی، پەروێزخان، شێخ ساڵح، شوشمێ‌‌و سۆمارە، بەراورد بە سەرجەم خاڵە سنووریەكانی تری نێوان تاران‌و بەغدا، زۆرترین كاڵا‌و شمەكی لێوە هەناردەی عیراق كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: خاڵی سنووری پەروێزخان خاوەنی توانایەكی گەورەیە‌و بەشێكی زۆری كاڵاكانی ئێران لە ڕێگەی پەروێزخانەوە هەناردەی عیراق دەكرێت‌و لەمانگی داهاتووشەوە ترانزێتی كاڵای لێوە ئەنجام دەدرێت.
سەبارەت بە مەرزی خوسرەویش، ڕاوێژكاری جێگری یەكەمی سەرۆكی ئێران ڕوونیكردۆتەوە، مەرزی خوسرەوی بە كۆنترین دەروازەی سنووریی دادەنرێت لەگەڵ عیراق‌و خاوەنی توانایەكی گەورەی گەشتیاری‌و بازرگانییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە