کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەت باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی ئاسن دیاری دەكات

.

09:36 PM - 20/06/2018

بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەڕێژەی لەسەدا 10 باجی گومرگی دەخرێتەسەر سێ جۆر بەرهەمی ئاسنی هاوردەكراو.
بەگوێرەی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم، كە بە پاڵپشتی فەرمانێكی ئەنجومەنی وەزیران، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی گومرگی كردووە، ڕەسمی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی بەرهەمی ئاسن دیاریكراوە.
وەك لە نوسراوەكەدا هاتووە، ڕەسمی گومرگی بۆ هاوردەكردنی بۆری رەشی پیشەسازی، كە نرخی یەك تۆن 670 هەزار دینارە، رێژەی لە سەدا 10ی رەسمی گومرگی وەردەگیرێت، لەبەرامبەر هاوردەكردنی یەك تۆن بۆری سپی (گڵڤەنایز)یش كە نرخەكەی 670 هەزار دینارە، بڕی لەسەدا 10 رەسمی گومرگی وەردەگیرێت، هەروەها ئاسنی (گاردیل) یان ئاسنی لێواری شەقامەكانی دەرەوە، كە نرخی یەك تۆنی 670 هەزار دینارە، لەبەرامبەر هاوردەكردنی بڕی لەسەدا 10 رەسمی گومرگی وەردەگیرێت.
بەپێی گشتاندنەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم، وەرگرتنی ئەو رەسمە گومرگییە لەرۆژی چوارشەممە 20ی حوزەیرانی 2018وە جێبەجێ دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە