کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكەوت زەكی: لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین

.

09:31 PM - 20/06/2018

هەوڵەكان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین بەردەوامە.
لەو بارەیەوە ڕێكەوت زەكی جێگری سەرۆكی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەرنامە و پلانی خۆمان لەسەر دابەزاندنی نرخی بەنزین و كوالێتییەكەی ئاڕاستەی پارێزگاری سلێمانی‌و لیژنەی وزە كردووە، بەوەی كێبڕكێ لەسەر بازرگانیكردن بە سوتەمەنییەوە بخرێتە بەردەم بازرگانان تاوەكو نرخی بەنزین دابەزێت، وتیشی: پێشتر ئەو ئەزمونەمان لەسەردەمی دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری پێشووی سلێمانی تاقیكردەوە و تێیدا سەركەوتوبووین.

RNIV_6LNmQc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە