کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

راوەماسی لە دەریاچە و ڕووبارەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

.

09:26 PM - 20/06/2018

لە سبەینێوە راوكردنی ماسی لە دەریاچە‌و ڕووبارەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
ڕزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند: لە 15ی ئادارەوە تا 20ی حوزەیران ڕاوكردنی ماسی قەدەغەكرابوو، بەڵام لە سەبینێوە ڕاوكردنی ماسی لە دەریاچە‌و ڕووبارەكاندا ئاسایی دەبێتەوە، ئەویش تەنها بە تۆڕ‌و قولاپ.
هاوكات دوای راگەیاندنی وەرزی قەدەغەكردنی راوەماسی بۆ ماوەی (3) مانگ و (5) ڕۆژ، بەرەسمی راوەماسی لە ڕووباری  سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێكردەوە‌و بەرێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجەش هۆشداری دەدات لە بەكارهێنانی ریگای نایاسایی  بۆ ڕاوكردن.
لای خۆشیەوە ملازم فەرمان عومەر وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی هەڵەبجە رایگەیاند: لە ماوەی قەدەغەكردنی راوەماسیدا دەست بەسەر 356 تۆڕی ڕاوكردندا گیراوە‌و 30 كەسیش رووبەرووی دادگا كراونەتەوە.

x2sGGxrSDwI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە