کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حزبوڵڵای عیراقی بەنیازە پەلاماری هێزەكانی ئەمریكا بدات

.

08:18 PM - 20/06/2018

رۆژنامەیەكی عەرەبی باس لەتێكچوونی پەیوەندیەكانی نێوان حەیدەر عەبادی و كەتیبەكانی حزبۆڵڵای عیراقی دەكات.
رۆژنامەی عەرەبی جدیدی قەتەری لەزاری لێپرسراوێكی عیراقی بڵاویكردۆتەوە: دوای ئاشكرابوونی نیازی حزبوڵڵا بۆ تۆڵەسەندنەوەی كوژرانی 22 چەكداری لەناوچەی ئەلبوكەمالی سوری پەیوەندیەكانی نێوان ئەو گروپەو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران تێكچووە و ئەو گروپەش موشەكی حەراری دژە فرۆكەی لەناوچە سنوورییەكانی نێوان عیراق وسوریا بڵاوكردۆتەوە. هەر بەپێی هەمان سەرچاوە كەتیبەكەكانی حزبوڵڵا كە بەشێكن لەحەشدی شەعبی بەنیازن بنكەی (عەینلئەسەد) لەئەنبار موشەك باران بكەن كە هێزی ئەمریكای تیادا نیشتەجێبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە