کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی رزگاری كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

.

08:00 PM - 20/06/2018

مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی رزگاری كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: كە بەشداری هیچ هاوپەیمانییەكیان نەكردووە.
لە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی رزگاری كوردستاندا ئاماژە بەوەدراوە: كە بزوتنەوەكەیان هەمیشە پەرۆشی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی و كۆدەنگی نێوماڵی كورد بووە و هەموو كات لە هەوڵی لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكاندا بووە , و بڕوای تەواوی بە هاوپەیمانی و یەك وتاری هەبووە بۆ بەدیهێنانی ئامانج و مافەكانی گەلی كورد,لە درێژەی راگەیەندراوەكەدا مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی رزگاری دیموكراتی كوردستان ئاماژە بەوەشدراوە كەلە ئێستادا بزوتنەوەكەیان لەهیچ بەرەیەك و هاوپەیمانی و قەوارەیەكی سیاسیدا بەشدارنین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە