کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بەغدا شەڕ و پێكدادان روویدا لەنێوان پۆلیس و حزبوڵڵا.

.

05:43 PM - 20/06/2018

بەهۆی شەڕو پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنیەكان و چەكدارانی حزبوڵڵای عیراقی لەبەغدا 4 كەس برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس و كەناڵی سۆمەرییە بڵاویانكردەوە كە لەلایەن پۆلیسی عیراقیەوە بارەگای كەتیبەكانی حزبوڵڵایان گەمارۆ داوە دوای ئەوەی ژمارەیەك ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆی سەر بەو حزبە بەخاڵێكی پشكنینی هێزە ئەمنیەكاندا تێپەڕبوون  بێ ئەوەی رابوەستن، هەربۆیە لەلایەن پۆلیسەوە تەقەیان لێكراوەو چەكدارانی نێو ئەو ئۆتۆمبیلانەش وەڵامی تەقەكانیان داوەتەوەو 3 كەسیان برینداركردوە كە دووانیان پۆلیسن.
حزبۆڵڵای عیراقی یەكێكە لە میلشیا شیعەكانی نێو حەشدی شەعبی كە لەكۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نزیكەو لەئامانجەكانیشی كردنە دەرەوەی هێزە ئەمریكی و بیانیەكانە لەعیراق و هەروەها دامەزراندنی كۆمارێكی ئیسلامی هاوشێوەی ئێران لەگەڵ بەرگری كردنە لەمەزاری شیعەكان لەعیراق و سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە