کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردەی پرتوگال بە گۆڵێکی كریستیانۆ رۆناڵدۆ شکستی بە مەغریب هێنا

.

05:42 PM - 20/06/2018

لەدرێژەی یارییەكانی جەولەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2018ی روسیا  و لە میانی ركابەرییەكانی كۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەی پورتوگال بەسەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بردنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب تۆماركرد و مەغریبیش بووە یەكەم هەڵبژاردە كەبەرەسمی ماڵئاوایی لە مۆندیال بكات.                                                                           

یارییەكە لەسەر یاریگای لۆژنیكی لەشاری مۆسكۆی پایتەختی روسیا بەرێوەچوو، یایزانانی هەڵبژاردەی پورتوگال بواریان بە یاریزانانی مەغریب نەدا و دوای تێپەڕبوونی تەنها 4 دەقیقە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانە ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەلێدانێكی سەر بەربەستی یەكسانبوونی شكاند و گۆڵی یەكەمی هەڵبژاردەكەی و چوارەمی خۆی لەم مۆندیالەدا تۆماركرد، دوابەدوای ئەو گۆڵە یاریزانانی هەڵبژاردەی مەغریب ریزەكانی خۆیان رێكخستەوەو و هەوڵەكانیان بۆ هاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكە دەستپێكرد، بەڵام سەركەتوو نەبوون و گێمی یەكەم بەئەنجامێكی گۆڵێكی خاوێن بە سوودی پورتوگال كۆتاییهات، لەگەڵ دەسپێكی گێمی دووەم یاریزانای هەڵبژاردەی مەغریب كۆنترۆڵی یارییەكەیان گرتەدەست و چەند جارێكیش لەیەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە نزیك بوون، بەڵام لێهاتوویی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی پورتوگال و رۆی پاتریسیۆی گۆڵچی هەڵبژادەكە بەربەست بوون لەبەردەم سەرجەم هێرشەكانی مەغریب و دواجار یاریەكە لەبەرژەوەندی پورتوگال بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرامبەر كۆتاییهات، بەم بردنەوەیەش پورتوگال كۆی خاڵەكانی بۆ 4 خاڵ بەرزكردەوەو چووە پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم و مەغریبیش بە دوو دۆڕاندنی یەك لە دوای یەك  هیچ خاڵێكی دەستەبەر نەكرد و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەكە كرد.

كریستیانۆ رۆناڵدۆش كە لەم دوو یاریەی سەرەتای مۆندیالدا بە ئاستێكی زۆر بەرز دەردەكەوێت، توانی ژمارەی گۆڵەكانی بگەیەنێتە 4 گۆڵ و تا ئێستا گۆڵكاری مۆندیالی 2018 ی روسیایە، لە یاری هەڵبژاردەكەشی بەرامبەر ئیسپانیا توانی هاتریك تۆمار بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە