کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوریا ئیدانەی چوونە ناوەوەی سوپای توركیای كرد بۆ سنوری شاری منبج لە ڕۆژئاوای كوردستان

.

02:19 PM - 20/06/2018

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئیدانەی چوونە ناوەوەی سوپای توركیای كرد بۆ سنوری شاری منبج لە رۆژئاوای كوردستان.
سەرچاوەكانی هەواڵی سوریا لە زاری سەرچاوەیەكی رەسمی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوە بڵاویانكردۆتەوە سوریا ئیدانەی هاتنە ناوەوەی سوپای توركیا و ئەمریكا بۆ نزیكی شاری منبج دەكات , سەرچاوەكەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەشكردووە هاتنی سوپای توركیا و ئەمریكا، لە چوارچێوەی دەستدرێژییەكانی توركیا و ئەمریكایە كە بەردەوام دەكرێتە سەر سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سوریا. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی سوریا داوای لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی كردووە ئیدانەی ئەو هەڵسوكەوتانەی توركیا و ئەمریكا بكات لەناو خاكەكەیدا و تەئكیدیشی كردۆتەوە سوپای سوریا بەردەوامدەبێت لەسەر ڕزگاركردنی تەواوی خاكی سوریا لە بوونی هەر بیانییەك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە