کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران رێگرە لەبەرنەدانەوەی ئاوی زێی بچووك بۆ هەرێم

.

07:35 PM - 19/06/2018



تاوەكو ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران رێگرە لەبەردەم ئاوی زێی بچوك كە برژێتە خاكی هەرێمی كوردستانەوە كە لەرابردوو سەرچاوەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی زیاتر لەهەشتا هەزار هاوڵاتی شاری قەڵادزێ بوو، كە لەرێگەی پرۆژەی ئاوی خاسەوە لەشاری قەڵادزێ بەسەر هاوڵاتایندا دابەشدەكرا .
ساڵح حسێن بەرێوبەری كشتوكاڵی رانیە بەگەلی كوردستانی راگەیاند بەردەوامی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك كاریگەری زۆری لەسەر ژینگەی سنوورەكە بەگشتی و كشتوكاڵ هەیە ،ئەمە جگەلەوەی حەفتاو پێنچ پرۆژەی حەوزی ماسیش لەدەڤەری پشدەر رووبەروی گرفتی كەم ئاوی بۆتەوە كەبەهۆیەوەهەزران ماسی لەناوچون.

wcjc1K_aQwc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە