کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد

.

07:34 PM - 19/06/2018


وەفدێكی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری ماكۆیان لە سنووری نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا كرد.
بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندی بازرگانی زیاتری هەرێمی كوردستان بەشێوەی فراوانتر وەفدێكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك بازرگان سەردانی شاری ماكۆیان كرد.
وەفدەكە لە لایەن بەرێوەبەری دەستەی بازرگانی ناوچەی ئازاد لەشاری ماكۆ پێشوازییان لێكرا , وابریاریش كۆنفرانسێكی بازرگانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاوی بازرگانی وڵاتانی تری ناوچەكە بەڕێوەبچێت و تێیدا چەندین پانێلی جۆراوجۆر رێكبخرێن.
 شاری ماكۆ دەكەوێتە سنووری نێوان توركیا و ئێران و تەنها 20 كیلۆمەتر لە وڵاتی توركیاوە دوورە و بە ناوچەیەكی ئازادی بازرگانی ناسراوە.

ACiYWdKPAj0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە