کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

127 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە

.

04:58 PM - 19/06/2018



  دەستەی‌گشتی‌گەشتوگوزاری‌هەرێمی‌كوردستان ئاشكرای‌دەكات، تا دووەم رۆژی‌جەژنی‌رەمەزان 127 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم راگەیاند، تا دووەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان 127 هەزار گەشتیار هاتوونە هەرێمی كوردستان،  ئەمە بەدەر لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، هاتنی گەشتیارانیش بەردەوامە و ژمارەكە لە بەرزبوونەوەدایە.پێشتریش عەلی رەوف بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردبوو، لە ڕۆژانی 12ی ئەم مانگەوە تاوەكو رۆژی شەممە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزان زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار روویان لە پارێزگای سلێمانی كردووەو زۆرینەی گەشتیارانیش لە ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە هاتوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە