کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێدانی ڤیزای ئەلیكترۆنی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات

.

04:55 PM - 19/06/2018



سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر رایدەگەیەنێت، پێدانی ڤیزای ئەلیكترۆنی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكات‌و كاریگەری لەسەر نرخ‌و تێچووەكانی ناكات.
مورتەزا عەبادی سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر بەئاژانسی میهری راگەیاندووە، هەفتەی رابردوو قۆناغی ئەزموونی پێدانی ڤیزای ئەلیكترۆنی دەستیپێكردووە‌و لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە دەرئەنجامەكانی دەكەین.
وتیشی، ئەو هەنگاوەی ئێستا دەستیپێكردوە، یەكێك بووە لەئامانجەكانی حكومەتی ئێران، تاوەكو كارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان‌و عیراق بكات، جگە لەوەش پێدانی ڤیزای ئەلیكترۆنی هیچ كاریگەریەكی لەسەر نرخ‌و تێچووی گەشتەكان نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە