کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەناردەی نەوتی سعودیە بۆ 7 ملیۆن‌و 312 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە

.

04:51 PM - 19/06/2018



 داتا رەسمیەكان ئاشكرایان كردووە، هەناردەی نەوتی سعودیە لەمانگی ئایاری رابردوودا بۆ 7 ملیۆن‌و 312 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە.
بەپێی دواین راپۆرتی كۆمپانیای جودی، كە مانگانە قەبارەی هەناردەی نەوتی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت ئۆپیك بڵاودەكاتەوە، مانگی ئایاری ساڵی 2018، سعودیە رۆژانە  7 ملیۆن‌و 312 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردووەو بەراورد بەمانگی ئاداری ئەمساڵیش كە 7 ملیۆن‌و 122 هەزار بەرمیل بووە لەرۆژێكدا، بەرێژەی لەسەدا 2 پۆینت 7 هەناردەكردنی نەوتی گەشەی كردووە.زیادبوونی هەناردەی نەوتی سعودیە لەكاتێكدایە، بەپێی رێككەوتنەكەی ئۆپیك كە لەمانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2016وە ئیمزای لەسەركراوە، لەو ملیۆن‌و 800 هەزار بەرمیلەی كە پێوستە رۆژانە كەم بكرێتەوە، سعودیە پشكی شێری بەركەوتووەو پێویست بووە لەسەری رۆژانە 438 هەزار بەرمیل نەوت كەم بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە