کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جارێكی تر نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

.

04:49 PM - 19/06/2018



 بانكی گۆڵدمان ساكس پێشبینی دەكات، سەرەڕای ئەو مەترسیانەی لەسەر زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیك هەیە، بەڵام جارێكی تر نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە‌و لەچەند مانگی داهاتووشدا بەرمیلێك نەوت دەگاتە سەرووی  80 دۆلار.
گۆڵدمان ساكس لەنوێترین راپۆرتیدا پێشبینی دەكات، لەنیوەی دووەمی ساڵی 2018دا، ئەندامانی سەرەكی رێكخراوی ئۆپیك‌و روسیا بەبڕی ملیۆنێك بەرمیلی رۆژانە بەرهەمی نەوت زیاد بكەن‌و لە 6 مانگی یەكەمی ساڵی 2019شدا 500 هەزار بەرمیلی تر زیاد بكەن، ئەو زیادكردنەش لەپێناو پڕكردنەوەی كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئێران‌و ڤەنزوێلا دەبێت.ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەر بنەمای ساڵانەش خواستی جیهان لەسەر نەوت بەبڕی ملیۆنێك‌و 750 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد دەكات‌و لەسەر خەمڵاندنەكانی رابردووشیان بەردەوامن‌و پێیان وایە، لەوەرزی هاوینی ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 82 دۆلارو 50 سەنت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە