کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی ئەوروپا سزا ئابوورییەكانی سەر روسیا درێژ دەكاتەوە

.

04:45 PM - 19/06/2018


 یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا سزا ئابوورییەكانی سەر روسیا بۆ ماوەی ساڵێكی تر درێژ بكاتەوە، كە بەهۆی كێشەی ئۆكرانیاو دوورگەی كڕیمەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندویەتی.
یەكێتی ئەوروپا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، دوای 4 ساڵ لەو پێشێلكاریە نایاساییانەی كە لەلایەن روسیاوە كراوەتەسەر دورگەی كڕیم‌و سیباستۆبۆڵ بڕیاریداوە، تاوەكو 23ی حوزەیرانی ساڵی 2019  سزا ئابوورییەكانی سەر مۆسكۆ درێژ بكاتەوە.بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، رێوشوێنەكانی یەكێتی ئەوروپا بریتین لە قەدەغەكردنی هاوردەو هەناردەی چەند كاڵایەكی دیاریكراو و قەدەغەكردنی كاركردنی ئەو كۆمپانیا روسیانەی كە لەیەكێتی ئەوروپا بارەگایان هەیەو كاری وەبەرهێنان‌و گەشتیاری دەكەن، لەگەڵ رێگریكردن لەگەشتكردنی 150 كەسایەتی و 38 دەستەی روسیا، هەروەها سەرمایەی ئەو كەس‌و دەستانەش تا 23ی حوزەیرانی ساڵی 2019 بلۆك دەكرێت.ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپا بەهۆی كێشەی ئۆكرانیاو دورگەی كڕیموە لەساڵی 2014وە چەند سزایەكی ئابووریان بەسەر روسیادا سەپاندوەو تائێستاش بەردەوامییان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە