کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خالید شوانی: هەر هەوڵێك بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق هەبێت پێشوازی لێدەكەین.

.

01:13 PM - 19/06/2018

خالید شوانی رایگەیاند: پێشوازی لەهەر هەوڵێك دەكەن بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستا لە عێراقدا هەیە.خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: تا ئێستا كورد هیچ بانگهێشتێكی رەسمی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی پێنەگەیشتووەو پێشوازی لەهەر هەوڵێكیش دەكەن بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستا لەعێراقدا هەیە. خالید شوانی لەبارەی چونی وەفدی یەكێتی و پارتی بۆ بەغدا، راگەیاند: تا ئێستا هیچ بانگهێشتی رەسمی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئاڕاستەی یەكێتی نەكراوە، بۆیە هەركات بانگهێشتمان پێگەیشت پێشوازی لێدەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە