کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی و پارتی پێكەوە شاند دەنێرنە بەغدا و لێپرسراوێكی یەكێتیش دەڵێت كورد بە مەرج بەشداری حكومەتی عێراق دەكات.

.

12:15 PM - 19/06/2018

یەكێتی و پارتی پێكەوە وەفد دەنێرنە بەغدا و لێپرسراوێكی یەكێتیش دەڵێت كورد بە مەرج بەشداری حكومەتی داهاتووی عیراق دەكات. رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند وەفدی باڵای پارتی و یەكێتی بە هاوبەشی سەردانی بەغدا دەكەن و تاوتوێی چۆنیەتی بەشداری لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا دەكەن, رزگار عەلی راشیگەیاند نە پارتی و نە یەكێتی بە تەنها ناچنە بەغدا چونكە بەر لە جەژن بڕیاردراوە كە بە هاوبەشی سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان كۆببنەوە، هاوكات پڕۆژەیەكیش ئاڕاستەی لایەنەكان دەكەن, لەبارەی ناوەڕۆكی پڕۆژەكە رزگار عەلی ئاماژەی بەوەكرد، یەكێك لە خاڵەكانی پڕۆژەكە بۆ لایەنە عێراقییەكان ئەوەیە كە كورد بە مەرجی جێبەجێكردنی پشكی لە سەدا 17 بەشداری كابینەی داهاتووی حكومەتی عیراق دەكات, سەبارەت بە كاتی سەردانەكەش نابراو ئەوەی خستەڕوو، دوای یەكلابوونەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وەفدەكە دەچێتە بەغدا، چونكە لە ئێستادا لایەنە عێراقییەكان سەرقاڵی یەكلاییكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە