کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆلارۆڤ خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری نێوان سربیاو كۆستاریكای وەرگرت

.

01:52 PM - 18/06/2018

 دوا بەدوای كۆتایی هاتنی یاری نێوان هەردو هەڵبژاردەی سربیا و كۆستاریكا لەجەولەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2018  ئەلیكسەندەر كۆلارۆڤی كاپتنی هەڵبژاردەی سربیا خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەو یاریەی پێ درا  پێگەی رەسمی یەكێتی تۆپی پێی جیهان فیفا بڵاویكردەوە دەنگدانی هاندەران لەبەرژوەندی ئەلیكسەندەر كۆلارڤی یاریزانی یانەی رۆمای ئیتاڵی یەكلایی بۆوە ئەوەش دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەیاریەكە پێشكەشی كرد  كۆلارۆڤ سەرەڕای پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەی توانی تاكە گۆڵی یاریەكە و بردنەوەی سربیا لەرێگەی لێدانێكی راستەوخۆی جوانەوە تۆمار بكات و یەكەم 3 خاڵ بەهەڵبژاردەی وڵاتەكەی ببەخشێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە