کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیتی رەخنە لە بڕیارەكانی ناوبژیوان دەگرێت

.

01:49 PM - 18/06/2018

 ئەدینۆر لێوناردۆی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل  ناسراو بەتیتی رەخنە لە بڕیارەكانی ناوبژیوانی یاریەكەی نێوان هەڵبژاردەكەی و سویسرا كە بە یەكسانبووون وبەئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتاییهات .
لای خۆیەوە ئەو راهێنەرە بەرازیلیە لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی گلۆبۆی بەرازیلی بڵاویكردۆتەوە دوای تەواوبوونی یارییەكە ئاشكرایكرد  كە هەندێك لە چاودێرانی وەرزش رەخنەكانمان لە ناوبژیوان وەك بیانویەك دەزانن  بەڵام لەراستیدا ناوبژیوانی یارییەكە چاوپۆشی لە دووحاڵەتی دیار كرد كە دەبوو ئەنجامی یارییەكە لەبەرژەوەندی ئێمە بگۆڕایە  یەكەمیان گۆڵەكەی هەڵبژاردەی سویسرا بوو كە زۆربەر تۆماریكرد و بەهۆی پاڵنانی بە جواو میراندای بەرگریكارەوە ئەو هەلەی قۆستەوە و گۆڵی پێ تۆماركرد  دووەمیشیان لێدانێكی سزای بەسوودی گابرێیل خیسوس هەژمار نەكرد  ووتیشی سەرباری هەموو ئەم حاڵەتانە یاریزانانی هەڵبژاردەكەمان بە ئاستی چاوەوان كراوی خۆیان دەرنەكەوتن و لە هەوڵی ئەوەداین لە یارییەكانی داهاتوودا چارەسەری ئەو كێشانە بكەین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە