کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆتینیۆ بەباشترین یاریزانی بەرازیل و سویسرا دەستنیشانكرا

.

01:46 PM - 18/06/2018

 دوا بەدوای كۆتایی هاتنی یاری نێوان هەردو هەڵبژاردەی بەرازیل و  و سویسرا لەجەولەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2018  فیلیپی كۆتینیۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و هەڵبژاردەی بەرازیل  خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەو یاریەی پێ درا  پێگەی ئەلیكترۆنی  رەسمی یەكێتی تۆپی پێی جیهان فیفا بڵاویكردەوە دەنگدانی هاندەران لەبەرژەوەندی فیلیپی كۆتینیۆ یەكلایی بۆوە ئەوەش دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەیاریەكە بەرامبەر سویسرا  پێشكەشی كرد  فیلیپی كۆتینیۆ  سەرەڕای پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەی توانی تاكە گۆڵی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر سویسرا كردو چەند جارێكیش نزیك بوو لەوەی گۆڵێكی تر بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماربكات و سەركەوتنی پێ ببەخشێت  شایەنی باسە  بەرازیل لەدووەم یاری خۆی لە قۆناغی كۆمەڵەكان رۆژی 22ی مانگ لەسەر یاریگای كریستۆ ڤسكی بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆستاریكا یاریدەكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە