کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان: زیاتر لە127 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان كردووە

.

01:35 PM - 18/06/2018

دەستەی گشتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت زیاتر لە 127 هەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژنی رەمەزان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی دەست گەلی كوردستان كەوتووە، ئاماژە بەوە دەكات، دەڵێت لە رۆژانی جەژنی رەمەزان جگە لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێم، زیاتر لە 127 هەزار گەشتیاری ناوچەكانی ناوەڕاست و باشور و دەرەوە، سەردانی شارەكان و شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە. وتیشی" ژمارەی گەشتیارەكان تائێستاش رووی لەزیادبوونە و لەدوای تەواوبوونی پشووەكانی جەژن، ئاماری كۆتایی گەشتیارانی هاتوو بۆ هەرێم  بڵاودەكرێتەوە.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی رایگەیاندبوو، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی تەنیا روویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە، لەسەرووی 50 هەزار گەشتیارەوە بوون. راشیگەیاندبوو" زۆربەی گەشتیارەكان لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە هاتبوون

1835101862018_182252018_gashtyar.jpg

2435101862018_ga_(3)__2017_09_05_h12m24s0__RM.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە