کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند زانیاریەكی گرنگ لەبارەی كردنەوەی حساب بانكی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت

.

09:14 PM - 17/06/2018

حكومەتی هەرێم بەرنامەی هەیە حسابی بانكی بۆ فەرمانبەران دروستبكات.
 د.عیزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان  رایگەیاندووە  ئێستا حكومەت بەرنامەی هەیە حسابی بانكی بۆ فەرمانبەران دروستبكات لەهەموو ئەو شوێنانەی فەرمانبەر پەنجەمۆری كردوەو سیستمی بایۆمەتری موچەیان بۆكراوە.
وتیشی:"لەداهاتودا بڕی ئەو پاشەكەوتەی لەموچەی فەرمانبەران كراوە بۆیان دەخرێتەسەر ئەو حساب بانكیەی تایبەت بەموچەخۆرەكە دەكرێتەوە، ئەوكاتیش دەتوانن لەڕێگەی ئەو حساب بانكیەوە قەرزی حكومەتی لێبدەنەوە. د.عیزەت ئەوەشی ڕونكردەوە، "پڕۆژەكە دەبێت كۆمپانیایەك یان حكومەتی هەرێم لەڕێگەی بانكە پسپۆڕەكانەوە دەست بەجێبەجێكردنی بكات. گرنگی پڕۆژەكەشی ڕونكردەوەو وتی:"ئەو سیستمە زەمانەتێكە بۆ سەرجەم فەرمانبەران كە پاشەكەوتەكەیان بەهیچ شێوەیەك نافەوتێت، لەداهاتوشدا دەتوانن ئەو پاشەكەوتە بەكاربێنن بەرامبەر بەو قەرزەی حكومەت كەدەكەوێتە سەریان لەڕێگەی (باج، قەرزی كارەبا، ئاو، سولفەی خانوبەرە، هاوسەرگیریی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە