کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەشێكی سەرەكی وەزارەتی كارەبا دەدرێتە كەرتی تایبەت

.

05:26 PM - 16/06/2018

حكومەتی هەرێم قۆناغی یەكەمی پێدانی وەزارەتی كارەبا بە كەرتی تایبەت دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوەو بریكاری ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت: بەشێكی سەرەكی وەزارەت، دراوەتە كۆمپانیای ئەهلی و لەدوای چاككردنی تۆڕەكانی كارەبا، بەشەكەی تریشی تەسلیم دەكرێت.
هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: لەئێستادا بەشی بەرهەمهێنانی كارەبا، لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دراوە بەكەرتی تایبەت، بیرۆكەیەكیش هەبوو بەهەمان شێوەی بەرهەمهێنان، دابەشكردنی كارەباش بدرێتە كەرتی تایبەت، بەڵام بەهۆی بوونی گرفت لە تۆڕەكانی كارەبا، پێناچێت بەمزوانە رادەستی كەرتی تایبەت بكرێت، لەبەرئەوەی لێمان وەرناگیرێت تا چارەسەری كێشەی تۆڕەكان نەكەین.
هۆگر شاڵی تەئكیدیكردەوە: دەبێت چاكسازی لە كەرتی كارەبادا بكرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشكردن ڕێكبخرێتەوەو بەباشی كارەبا بگەیەندرێتە هاوڵاتیان، ئەو كات دەتوانرێت بدرێتە كەرتی تایبەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە