کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گازپرۆم بەرهەمی كێڵگەی نەوتی گەرمیان دەگەیەنێتە 23 هەزار بەرمیل

.

05:25 PM - 16/06/2018

كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی رایگەیاند: بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە كێڵگەی نەوتی گەرمیان گەیشتۆتە ٢٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
گازپرۆم لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە: ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە كێڵگەی گەرمیان بۆ 23 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیادكردووە، كە دەكاتە 3 هەزار‌و ١٠٠ تۆن‌و پەرەپێدانی كێڵگەكەش بەردەوام دەبێت هەتا تواناكەی دەگاتە 35 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا.
ئەوە لەكاتێكدایە كۆمپانیای گازپرۆم لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا ڕایگەیاند: بیری دووەمی لە كێڵگەی سەرقەڵا لە بلۆكی گەرمیان گەیاندۆتە قۆناغی بەرهەمهێنانی بازرگانی‌و بڕیارە لە پایزی ئەمساڵیشدا كاركردن لە بیری سەرقەڵا-3 دەسـتپێبكات.
ناوچەی گەرمیان خاوەنی 7 بلۆكی نەوتییە‌و یەدەگی نەوتەكەی بە 20 ملیار بەرمیل نەوت دەخەمڵێنرێت، كۆمپانیای گازپرۆمیش لەساڵی 2011وە دەستیكردووە بە كاركردن لە كێڵگەی نەوتی گەرمیان‌و لەساڵی 2015دا پرۆسەی بەرهەمهێنان تیایدا دەسـتیپێكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە