کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باج دەخرێتە سەر هاوردەكردنی سەوزە و میوە

.

05:22 PM - 16/06/2018

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، باج دەخاتە سەر هاوردەكردنی سەوزە‌و میوە‌و بەروبوومی ئاژەڵی ‌و بڕی باجەكەش لە 200 دینارەوە دەستپێدەكات تاكو هەزار دینار.
بەپێی لیستێكی وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو، كە بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكردۆتەوە: باج دەخرێتە سەر هاوردەكردنی بەرهەمی سەوزە‌و میوە‌و بەروبوومی ئاژەڵی، بەجۆرێك لەم مانگەوە هاوردەكردنی تەماتە، بامیە، لۆبیا، فاسۆلیا، بیبەر، ترۆزی، باینجان‌و قۆخ باجیان دەخرێتە سەر كە بۆ هەر كیلۆگرامێك بڕەكەی 250 بۆ 350 دینارە.
هەروها لەمانگی تەمموزەوە هاوردەكردنی هەر كیلۆگرامێك هەنجیر‌و ترێ‌ بەبڕی 350 دینار باجی دەخرێتەسەر، جگە لەوەش بەشێك لە بەرهەمەكانی وەكو تور، سڵق، شێلم، تەڕە پیاز، قارچك، گۆشتی مریشك، هێلكە، ماسی زیندوو، ماسی فرێش‌و بەستوو باجیان دەخرێتەسەر، كە بۆ هەر كیلۆگرامێك لە 200 دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو هەزار دینار، بەجۆرێك كەمترین بڕی باج دەخرێتەسەر هاوردەكردنی ماسی بەستوو كە بۆ هەر كیلۆگرامێك 200 دینارە‌و زۆرترین بڕی باجیش دەخرێتەسەر هاوردەكردنی قارچك كە هەزار دینارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە