کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سامانی دەوڵەمەندەكان گەیشتۆتە 202 ترلیۆن دۆلار

.

05:19 PM - 16/06/2018

دامەزراوەی راوێژكاری بۆستن ئاشكرای دەكات: سامانی دەوڵەمەندەكانی جیهان بەڕێژەیەكی زۆر زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە 202 ترلیۆن دۆلار.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی كۆمەڵەی ڕاوێژكاری بۆستن، بەهۆی بەرزبوونەوەی بازاڕە داراییەكان‌و چەند هۆكارێكی ترەوە، لەساڵی 2017دا سامانی دەوڵەمەندەكانی جیهان بەڕێژەی لەسەدا 12 زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە 202 ترلیۆن دۆلار، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی سامانی دانیشتوانی هەموو جیهان بەڕێژەی لەسەدا 7 زیادیكردووە/ هاوكات پێشبینی كردووە، لەماوەی 5 ساڵی داهاتوودا سەروەت‌و سامانی جیهان بەڕێژەی لەسەدا 5 گەشە بكات
لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە: ئەمریكای باكوور پارێزگاری لە پشكی خۆی كردووە‌و لەسەدا 43ی سامانی دەوڵەمەندەكانی جیهان لای دەوڵەمەندەكانی ئەمریكایە، هەروەها ئەو كەسانەشی كە خاوەنی زۆرترین سامانن لە ئەمریكا‌و چین‌و ژاپۆن دەژین.
دامەزراوەی ڕاوێژكاری بۆستن ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە: سویسرا گەورەترین ناوەندی جیهانیە بۆ بەڕێوەبردنی سامانی دەرەكی بەبڕی 2 ترلیۆن‌و 300 ملیار دۆلار، دوای ئەویش هۆنگ كۆنگ دێت بە ترلیۆنێك‌و 100 ملیار دینار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە