کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆریای باشوور: ڕێژەی بێكاری بۆ 4% بەرزدەبێتەوە

.

05:17 PM - 16/06/2018

بێكاری لە كۆریای باشوور بەڕێژەیەكی كەم زیاد دەكات‌و دەگاتە لەسەدا چوار، بەشێكی زۆری بێكارانی ئەو وڵاتەش لە توێژی گەنجانن.
نوسینگەی ئاماری كۆریای باشوور رایگەیاندوە: بەهۆی كەمبوونەوەی هەلی كار لە كەرتەكانی بەرهەمهێنان‌و فێركردن‌و فرۆشتنی پارچە، لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا ڕێژەی بێكاری لەسەدا سفر پۆینت 4 زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە لەسەدا 4، هەروەها بێكاری لەنێوان گەنجانی تەمەن 15 بۆ 29 ساڵاندا، بەڕێژەی لەسەدا یەك پۆینت 2 زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە لەسەدا 10 پۆینت پێنج.
بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان، لەمانگی ئایاردا ژمارەی كرێكاران 72 هەزار زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە 27 ملیۆن‌و 60 هەزار، هاوكات ڕێژەی خستنەسەر كاریش هاوشێوەی ساڵی رابردوو لەسەدا 67 بووە، بەڵام خستەسەركاری گەنجان بەڕێژەیەكی زۆر كەم دابەزیووە‌و لەسەدا 42 پۆینت 7 بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە