کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا لە دوو مانگدا 33 تۆن زێڕی بەرهەمهێناوە

.

05:16 PM - 16/06/2018

وەزارەتی دارایی روسیا ئاشكرای دەكات: لە ماوەی دوو مانگدا وڵاتەكەی زیاتر لە 33 تۆن زێڕی بەرهەمهێناوە‌و بەراورد بەساڵی رابردوو بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دارایی روسیا، لەمانگی كانونی دووەم‌و شوباتی ئەمساڵدا، ڕوسیا 33 تۆن‌و 460 كیلۆگرام زێڕی بەرهەمهێناوە كە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی لەسەدا 31 زیادیكردووە.
وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، هەر لەماوەی ئەو دوو مانگەدا 170 تۆن‌و 520 كیلۆگرام زیو بەرهەمهێنراوە، ئەوە لەكاتێكدایە لەهەمان ماوەی ساڵی رابردوودا كۆی بەرهەمی زیو 130 تۆن‌و 590 كیلۆگرام بووە.
هاوكات بەگوێرەی راپۆرتەكانی ئەنجومەنی جیهانی بۆ زێڕ، روسیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا پێش چین كەوتووە‌و بوەتە پێنجەم گەورەترین وڵاتی جیهان لە بوونی یەدەگی زێڕدا، بەجۆرێك یەدەگی زێڕی بانكی ناوەندی مۆسكۆ گەیشتۆتە هەزار‌و 890 تۆن زێڕ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە