کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیمەنێكی ڤیدیۆیی نەبینراوی سەرۆكی پێشووی یەمەن بڵاوكرایەوە

.

05:44 PM - 15/06/2018



میدیاكانی یەمەن دیمەنێكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە كە تێیدا عەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆكی پێشووی یەمەن پێش كوژرانی داوا لە گەلی یەمەن دەكات دژی حوسییەكان بجەنگن.
لە دیمەنێكی ڤیدیۆیدا كە ماوەكەی 14 دەقەیە و پێشبینی دەكرێت پێش كوشتنی عەلی عەبدوڵا ساڵح بە ماوەیەكی كەم تۆمار كرابێت و لە كاتی تێكچونی پەیوەندییەكانی نێوان سەرۆكی پێشووی یەمەن و حوسییەكان بوبێت.
عەلی عەبدوڵا ساڵح لەو گرتە ڤیدیۆییەدا رایدەگەیەنێت: حوسیییەكان بوونەتە هۆكار بۆ ئەوەی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعودییە دەستوەردان لە بارودۆخی وڵاتەكەیان بكەن و رۆژانە بۆردوومان ئەنجام بدەن. هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە: هاوڵاتیانی سەنعای پایتەخت و هاوڵاتیانی یەمەن بە گشتی لەلایەن چەكدارانی حوسیەوە كراونەتە ئامانج و رۆژانە بە چەكی قورس بۆردومان دەكرێن و حوسییەكان لە چەندین رێگەی نامرۆڤانەوە دەیانەوێت هاوڵاتیان بە كۆیلەبكەن.
عەلی عەبدوڵا ساڵح دەشلێت: حوسییەكان نە بڕوایان بە هەڵبژاردن هەیە و نە بڕواشیان بە دیموكراتییە  و دەیانەوێت دەوڵەتێك دابمەزرێنن لە سەر بناغەی مەزهەبی و مەلەكییەت، داواش لە یەمەنییەكان دەكات دژی حوسییەكان راپەڕن و كۆتایی بەو نەهامەتی و ماڵ وێرانییە بهێنن كە لە سەر دەست ئەوان توشی هاتوون. چاودێرانیش لە ئێَستادا پێیان وایە كوژرانی عەلی عەبدوڵا ساڵح لە 4ی دیسەمبەری 2017 لە لایەن حوسییەكانەوە پەیوەندی تۆماركردنی ئەو گرتەڤیدیۆیەوە هەبێت كە تێیدا سەرۆكی پێشووی یەمەن داوا لە هاوڵاتیانی یەمەن دەكات دژی حوسییەكان راپەرین ئەنجام بدەن و پێشیان وایە عەلی عەبدوڵا ساڵح بەشێوەیەك لە شێوەكانی پشتیوانی لە سعودیەوە هاوپەیمانانی كردووە.

76E9UXapLMw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە