.
02:40 PM - 14/06/2018
قائیمقامی سلێمانی ده‌رباره‌ی ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان هۆشیاری به شوێنه‌كان ده‌دات و نوێنه‌ری ته‌ندروستی لیژنه هاوبه‌شه‌كان مه‌ترسیه‌كانی به‌ركه‌وتنی ده‌به‌كان به تیشكی خۆر ئاشكرا ده‌كات.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوی ناوده‌به پلاستیكه‌كان، به مادده‌ی ئۆزۆن(3O)یه و رێگه نادرێت كلۆر بۆ خاوێنكردنه‌وه‌كه به‌كاربهێنرێت بۆیه پێویسته به‌وریاییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵی بكرێت و ئاوه‌كه به‌دوربێت له تیشكی خۆر و پله‌ی ساردكردن تاڕاده‌ی به‌ستن.
ووتی؛ له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنه‌كه به‌تیشكی خۆر، مادده‌كه شی ده‌بێته‌وه بۆ (2O) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (2O) به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵ ده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به تیشكی خۆر، له‌ش توشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات.
ده‌شڵێت؛ به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ (25) پله به‌شێكی پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ توش بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له خانماندا.
هه‌روه‌ها؛ گه‌شه‌كردنی قه‌وزه یه‌كێكی تره له زیانه‌كانی ده‌به‌ی ئاو له‌كاتی به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر هۆركاره بۆ توش بوون به‌نه‌خۆشی.
رونیكرده‌وه؛ نابێت ئاوی ناو ده‌به ساربكرێت تاڕاده‌ی به‌ستن چونكه پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌یدا و به‌تێپه‌ربوونی كات به‌شێكی زۆری مادده‌ی پلاستیك له‌ناو له‌شی مرۆڤ ده‌نیشێت مرۆڤ توشی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی شێرپه‌نچه ده‌كات.
ئاوات محمد، قائیمقامی سلێمانی هه‌موو ئه‌و دوكان و شوێنانه ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌كاتی گواستنه‌وه یاخود عه‌مبار كردنی ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان پێویسته داپۆشراو و به‌دوربێت له تیشكی خۆر، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تیشی راسپراد هه‌رشوێن و كه‌سێك پابه‌ند به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت، كارڕای پێویستی به‌رامبه‌ر بگرنه به‌ر.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە