کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزی پێشمەرگە پەیامێكی ئاراستەی سەرۆك كۆمار و دادگای فیدراڵی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كرد

.

09:59 PM - 13/06/2018

هێزەكانی پێشمەرگە سەبارەت بە سوتاندنی دەنگەكانیان و خیانەتكارانی 6ی حوزەیران خۆپێشاندانیان ئەنجامدا

هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان سەبارەت بە سوتاندنی دەنگەكانیان و خیانەتكارانی 6ی حوزەیران خۆپێشاندانێكی فراوانیان ئەنجامدا.
هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە رێپێوانێكی هێمنانە بەرەو بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی بەڕێكەوتوون خۆپێشاندانێكی فراوانیان دژی سوتاندنی دەنگەكانیان و خیانەتكارانی 6ی حوزەیران ئەنجامدا و داوایان لەسەركردایەتی سیاسی كورد دەكرد لەسەر مافەكانیان بێتە دەنگ، دواتر جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی هەواڵگری هێزەكانی حەفتا لە ڕگەیەندراوێكدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق و دادگای فیدڕاڵی عیراق و كۆمسیۆنی باڵای ڕتپرسی و هەڵبژاردنەكانی عیراقیان كردووە ئاماژەی بەوەكرد: سوتاندنی دەنگەكانی پێشمەگەو هێزە ئەمنییەكان بە فیڕۆدانی رەنج و قوربانییەكانی هێزی پێشمەگەیە، كە بە خوێنی خۆیان بەرگرییان لە خاك و شەرەفی گەلی كورد كردوە، وتیشی هەوڵی هەندێك لایەن بۆ سوتاندنی دەنگەكانیان خیانەتێكی نیشتمانییەو نابێت بەهیچ شێوەیەك قبوڵ بكرێت.
هاوكات ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق ڕاگەیەندراوی هێزەكانی پێشمەرگەیان وەرگرت و بەڵێنیاندا هەموو هەوڵێكیان بخەنەگەڕ بۆ پۆچەڵكردنەوەی ئەو هەوڵە نەزۆكەی گروپێكی خیانەتكار  هەوڵی كەمكردنەوەی دەنگی كورد دەدەن، لایخۆشیەوە ئارێز عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: پیلانی گروپی خیانەتكارانی 6 ی حوزەیران بۆ سوتاندنی دەنگەكانی پێشمەگەو هێزە ئەمنییەكان ریسوادەكەن و رێگەش نادەین بەهیچ شێوەیەك دەنگەكانیان بسوتێنرێت و شكۆی پێشمەگە بشكێنرێت.

tV6d2fRDtN0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە