کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی خوێندنی باڵا: پێداچوونەوە بە زانکۆکانی تورکیا و ئێران لە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان دەکرێت

.

05:33 PM - 06/06/2018

حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی وڵاتانی (تورکیا – ئێران) دەکات.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: وەزارەتەکەمان بەپێی ستاندار و پێوەر جیهانییەکان و ڕیزبەندییە جیهانییەکانی زانکۆکان، لەماوەیەکی نزیکدا دەست دەکات بە پرۆسەی پێداچوونەوە بە لیستی زانکۆکانی وڵاتانی (تورکیا و ئێران) لە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێ بەتایبەت بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت لەو دوو وڵاتە درێژە بە خوێندن بدەن، وتیشی: بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت دوای ئەنجامدانی پرۆسەی پێداچوونەوە بە لیستی نوێی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ئەو دوو وڵاتە، لیستی زانکۆ پەسەندکراوەکانی تورکیا و ئێران بڵاودەکاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشیگەیاند: ئامانج لە پێداچوونەوە بە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی تورکیا و ئێران ڕەچاوکردنی کواڵێت و بنەما و پێوەری زانستی و خوێندن و دەستەبەرکردنی پێوەرە جیهانییەکانە لەو زانکۆیانەی کە لەسەر ئاستی دونیا لە پێشەوەن، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزرکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران، کە بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەی وڵات سەردانی زانکۆکانی ئەم دوو وڵاتە دەکەن و گەشە بە پسپۆڕییەکانیان دەدەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە