کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمسیۆن: دەنگەكانی كەركوك بەدەست ژمێردرانەوەو لەگەڵ ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكەدا هیچ جیاوازیان نەبوو

.

07:22 PM - 29/05/2018



 ریاز بەدران سەرۆكی بازنەی هەڵبژاردنەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند دوای بەدەست ژماردنەوەی دەنگەكانی كەركوك دەركەوتووە كە هیچ پێشێلكارییەك نەكراوە و ژمارەی دەنگەكان چوونیەك بووە لەگەڵ ئەو ژمارانەی كە پێشتر لەرێی ئامێرە ئەلییكترۆنییەكەی دەنگدانەوە بەدەستیان گەیشتووە.
ریاز بەداران لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا هەموو ئەو بانگەشانەی رەتكردەوە كە باس لە گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەكەركوك دەكەن و جەختیشیكردەوە كە بەئامادەبوونی راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت و نوێنەری حزبە سیاسییەكان، دەنگەكانی وێستگەیەكی كەركوكیان بەدەست ژماردۆتەوە، دواتر دەركەوتووە كە ئەنجامەكان لەگەڵ ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكان چوونیەكن و تەنانەت راكان جبورییش ئیمزای لەسەر دروستیی ئەنجامەكان كردووە.  ئەوەشیخستەڕوو كە حزبە توركمانەكان بەتایبەتیش ژمارەیەك لە كەسایەتییەكانیان لەوانەش ئەرشەد ساڵحی، حەسەن تۆران، محەمەد مەهدی بەیاتی و عەمار كەهیە لەرێی میلیشیای چەكدارییەوە هەڕەشەیان لە كۆمسیۆن كردووە، كە ئەوەش پێچەوانەی یاسای  پارتە سیاسییەكانی عێراق و رێنماییەكانی كۆمسیۆنە.
ریاز بەدران راشیگەیاند كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان سەرقاڵی دیراسەكردنی ئەگەری وەرگرتنەوەی مۆڵەتی یاساییە لەو حزبانەی كە توندوتیژیان بەكارهێناوە.

2bAryK6v0N4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە