کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی یەكێتی لەگەڵ نوری مالكی كۆبۆوە

.

09:34 PM - 23/05/2018

وەفدی یەكێتی لەگەڵ نوری مالكی سەرۆكی ئیئتلافی  دەوڵەتی قانون كۆبۆوە.
لەچوارچێوەی سەردانەكەیاندا بۆ بەغدا، وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەلا بەختیار سەردانی نوری مالكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی قانون- یان كرد و پرسەكانی پەیوەست بە دواگۆڕانكارییە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق تاووتوێكرد.
لەو دیدارەیاندا، وەفدی یەكێتیی تەئكیدیان لەسەر پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كردەوە كە لەئاستی خوازراودا بێت و لەتوانایدا بێت سەرجەم كێشە ناوخۆییەكانی وڵات و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكات.
هاوكات نوسینگەی نوری مالكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی قانون لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بە كۆبوونەوەكەی وەفدی یەكێتی لەگەڵ سەرۆكی  ئیئتلافی دەوڵەتی قانون كرد و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە: هەردوولا بۆچوونەكانی خۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی ئایندە و پێویستی دۆزینەوەی  لێكگەیشتنێكی هاوبەش كردۆتەوە لەپێناو پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی كە خاوەنی بەرنامەیەكی نیشتمانی بێ  لە خزمەتی بەرژەوەندی و خواستەكانی هەموو گەلانی عیراق بەبێ جیاوازی.

5033182352018_33099752_1672865599415816_4.jpg

5533182352018_33165998_1672865629415813_3.jpg

034182352018_33186058_1672865742749135_3.jpg

534182352018_33337103_1672865826082460_8.jpg

1134182352018_33499338_1672865542749155_6.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە