کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەسیل نوجێفی: پێكهاتەی سوننە پەرتەوازە بوون و گرنگی بە پەرلەمانی عیراق نادەن

.

08:29 PM - 23/05/2018

پارێزگاری پێشووی موسڵ دەڵێت: سوننەكان پەرتەوازە و نا یەكگرتوون و هێندەی گرنگی بەئەنجومەنی پارێزگاكان دەدەن، هێندە گرنگی بە پەرلەمانی عیراق نادەن.
ئەسیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی موسڵ و سەركردە لە هاوپەیمانی قەرار  رەخنە لەو بارودۆخە دەگرێت كە پێكهاتەی سوننەكانی تێكەوتووە و رایدەگەیەنێت: پێكهاتەی سوننە نا یەكگرتوون لەرووی دانوستانەكانی پەیوەست بە پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی بۆ ئەوەی كابینەی داهاتووی حكومەتی عیراق پێكبهێنرێَت. دەشڵێت: سوننەكان بەگشتی هێندەی گرنگی بە ئەنجومەنی پارێزگاكان دەدەن، هێندە گرنگی بە پەرلەمانی عیراق نادەن.
ئەسیل نوجێفی  پێشبینی ئەوەش دەكات زۆربەی  هێز و قەوارە سوننییەكان بەشداری بكەن  لەپێكهێنانی  كابینەی داهاتووی  حكومەتی عیراق و ئەو قەوارانەش كە لەهەڵبژاردنەكاندا زیانی گەورەیان كردووە و دەنگەكانیان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیووە، ببنە ئۆپۆزسیۆن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە