کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەیاد عەلاوی رەتیدەكاتەوە ئێران هەوڵ بدات بیكاتە سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق

.

08:26 PM - 23/05/2018

سەرۆكی ئیئتلافی نیشتمانی رەتیدەكاتەوە ئێران هەوڵی دابێت فشار دروست بكات بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراقی بۆ مسۆگەر بكات.
نوسینگەی  راگەیاندنی دكتۆر ئەیاد عەلاوی  جێگری سەرۆك كۆماری عیراق و سەرۆكی ئیئتلافی نیشتمانی لەبەیاننامەیەكدا ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە لەرۆژنامەی  عەرەبی لەندەنی بڵاوكرابۆوە و تیایدا باس لەوە دەكات: ئێران هەوڵی دروستكردنی فشار دەدات بۆ دانانی عەلاوی لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق.
لە بەیاننامەكەدا نوسینگەی راگەیاندنی ئەیاد عەلاوی سەرباری رەتكردنەوەی ئەو هەواڵە، راشیدەگەیەنێت: ئەیاد عەلاوی رەتیدەكاتەوە لەلایەن هەر دەوڵەتێكی بیانی یا هەر حكومەتێكی عەرەبی و ئیسلامی و تەنانەت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەستوەردان بكات لەكاروباری ناوخۆی عیراق بۆ دیاركردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی وڵات, دەشڵێت: ئەو پرسە بابەتێكی ناوخۆی عیراقە و تەنیا عیراقییەكان ئەو مافەیان هەیە بۆ دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی وڵات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە