کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوا دەكرێت پۆستی یەكێك لە سێ سەرۆكایەتیەكە بدرێت بە ژنان

.

08:24 PM - 23/05/2018

داوا دەكرێت پۆستی یەكێك لە سێ سەرۆكایەتیەكە بدرێت بە ژنان.
ئینتسار جبوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: ڕێبازی دیموكراسی بواری فراوان بۆ ژنان دەڕەخسێنێت تا ئەركی لێپرسراوێتی و دەسەڵات بەڕێوە ببەن و ژنانی عێراقیش لە قۆناغی ڕابردوودا تواناكانی خۆیان لە كایەی سیاسیدا نیشانداوە, بەڵام لە راستی پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا رۆڵی ژنان پەراوێز و ون كراوە.
جبووری ڕوونیشیكردۆتەوە: لە ماوەی ڕابردوودا پیاوان لە بڕیارە سیاسی و سەركردایەتی كردنەكانی عێراقدا باڵادەست بوون, بەڵام ئەمڕۆ پێویستە ژنان ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان بگێڕن.
داواشی لە سەرۆك و سەركردەی قەوارە و لایەنە سیاسیەكان كرد كە لە ئێستادا سەرگەرمی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و دیاری كردنی كەسایەتیەكانن بۆ پۆستە باڵاكان, وەك مافێكی دەستوری یەكێك لە پۆستەكانی سێ سەرۆكایەتیەكە یان جێگرەكانیان بدرێت بە ژنان.
وتیشی: پێویستە لە كابینەی حكومەتی داهاتوودا ژنان بەپێی ڕێژەی دەستووری خۆیان پۆستی وەزاریان پێ بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە