.
08:22 PM - 23/05/2018
وەفدی یەكێتی لەبەغدا لەكۆبوونەوەیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی تەئكیدی لەوەكردەوە: چارەسەری كێشەكان هەرێم لەگەڵ بەغدا بنەمای گفتوگۆكانی حكومەت دەبێت.
لەكۆبوونەوەكەشدا وەفدەكە كە بەسەرۆكایەتی مەلا بەختیار بوو، بەعەبادیان راگەیاند: چارەسەركردنی كێشەی كەركوك و مادەی 140و جێبەجێكردنی دەستورو چارەسەركردنی بودجەی هەرێمو پێشمەرگەو كێشەكانی ترو مافە دەستوری و دیموكراسیەكانی گەلی كوردستان بنەمای گرنگن بەلای یەكێتییەوە بۆ گفتوگۆ. ئاماژەی بەوەشداوە: پێویستە دەستور بنەما بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانو تەئكیدیشیانكردۆتەوە: لەوەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند زۆر گرنگە بۆ قۆناغی بەرقەراربوونی سەقامگیری و ئاسایشی داهاتووی وڵات.
مەلا بەختیار سەرۆكی وەفدی یەكێتی بە حەیدەر عەبادی راگەیاند: تا كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەندو كێشەكانی عیراق چارەسەر نەكرێ و دەستور جێبەجێ نەكرێ ئۆقرەیی لە عیراقدا نایەتەدی. وتیشی: وەك لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەهەوڵداین بەوەفدێكی یەكگرتوو و بەرنامەیەكی یەكگرتوو بچینە نێو گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە